جاران، پێچە و رەفتەی بچووكیان وەك ملپێچ و قردێلەی پرچ بەكاردەهێنا، كە بریتییە لە پارچە قوماشێك، لەسەر سەر و لە مل دەكران، یان ئەوەتا پرچی پێی دەبەسترا، هەروەها هەندێ جاریش لە دەست دەئاڵێنران و وەك مۆدێكی سەرنجڕاكێش دەبوو، ئەو پێچەیە زیاتر رەنگاو رەنگ و نەرم بوون، ماوەیەكیش لەلایەن خانمانەوە جامانەیان بەكاردەهێنا وەك ملپێچ، گرنگ ئەوەیە بە كەرەستەیەكی سادە و بچووك، بتوانی هەنگاوێكی جوانی دەستەبەر بكەی، چونكە هەر شێوازێك لەو هەنگاوانە هۆكارێكە تا شۆخ و شەنگت بكات، ئێستا مۆدی تازەی پێچە جیاوازە لە شێوازەكانی پێشوودا، كە زیاتر لەگەڵ ئێكسسوارەكاندا بەكاردەهێنرێن، وەك : دەخرێتە نێوان بازن و دەستبەند و ملوانكە، تا زیاتر لەگەڵ ئەو ئێكسسوارانە جوانتر و بەرچاوتر بن، لە تازەترین بەكارهێنانی پێچەدا، لەگەڵ جانتای دەست دادەنرێ، كە دەبێتە بەشێكی سەرەكی لەگەڵ ئەو كەرەستەیدا، بە تایبەت كاتێك لەگەڵ دەسكە قایشی جانتا دەبەسترێت، بەهۆی ئەوەی جانتای دەست زیاتر لە رەنگێكە، بەستنی ئەو پێچە رەنگاورەنگە، جانتاكەش جوانتر و رازاوەتر دەكات، بۆیە توانیویانە سوود لەو پێچە ناسكە وەربگرن لەگەڵ ئێكسسوارەكاندا.