پەپكەی گوێزی هندی
October 7, 2015
رەنگا و ڕەنگ
كوپێك گوێزی هندی
2 كەوچكی گەورە نیشاستە
6 كەوچكی خواردن شەكر
1هێلكە
¼ شیر
بادام (بە گوێرەی ئارەزوو)
چۆنێتی دروستكردنی:
گوێزی هندی و شەكر و نیشاستەكە پێكەوە لە دەفرێكدا تێكەڵ بكە پاشان هێلكە و شیرەكە پێكەوە بشڵەقێنە و بیكە بەسەر پێكهاتە وشكەكاندا تا هەویرێكی توند دێتە بەرهەم.
بە خڕی تۆپەڵیان دەكەین لەسەر سینیەكی چەوركراو ریزبەندیان دەكەین و هەریەكەیان بادامێكی لەسەر دادەنێین و دەیخەینە فڕنەوە لەسەر پلەی گەرمیەكی مامناوەند.
