شاكارێكی جوان و پەند ئامێزی گەورە وێنەكێشی فەڕەنسی (گۆستاڤ كاییبۆت)ـە، كە لە ساڵی (1848) لە دایك بووە، وێڕای ئەوەی كە ماوەیەكی كەم دەستی بە وێنەكێشان كرد، بەڵام لە بەرهەمەكانیدا جوانی دابەشكردنی رەنگەكان و بیرۆكەی تابلۆكانی زیاتر لە راستەقینە دەچێ، بەتایبەت ئەو تابلۆیانەی كە گوزارشت لە ژیانی كۆمەڵایەتی و سرووشتی ژیان دەكات، ئەو وێنەیە بە ناوی (كرێكارانی دار تاش و دار رەنین)ە، لە ساڵی (1875) وێنەكەی كێشاوە، كە لە وێنەكەدا، سێ كەسەكە بە جلێكی نیمچە رووتەوەن، وەك مانایەك بۆ پاڵەوانی و ئازایەتی و بەهێزیان، ئەو وێنەكێشە لە ساڵی (1894) كۆچی دوایی كردووە.