پێڵاوی نووك درێژ و نووك باریك

پێڵاوی نووك درێژ و نووك باریك
مەكسیك بە كڵاو و شەبقەی گەورە بەناوبانگن، كە زۆربەیان كڵاوی گەورە لەسەر دەنێن، جگە لەوەش حەزیان بە پێڵاوی نووك درێژ و نووك بەرزە، كە جۆرە پێڵاوێكە نووكەكەی بەرەو سەرەوە دەچێ، درێژی نووكی ئەو پێڵاوە لە نێوان (نیو تا 2) مەتر دەبێت، كە سەرەتا لەلایەن تیپێكی میوزیكی ئەو وڵاتە بە ناوی (تریبال گوارشیرۆ) بەكارهێنراوە، ئێستا ئەو جۆرە پێڵاوە لە باكووری مەكسیك بەناوبانگە و بە جوانترین مۆدە پێڵاو دادەنرێن لەلایەن خۆیانەوە، زۆربەی گەنجەكانیشیان بەم پێڵاوە نووك درێژە لە بازاڕ و شوێنە گشتییەكاندا دەبینرێن.
Top