مەرجێكی سەرەكی هەیە، بۆ ئەوانەی دەبن بە نمایشكاری جل و بەرگ، كە نابێ تەمەنیان لە (30) ساڵ زیاتر بێت و هەروەها دەبێ جوان و شۆخ بن، بەڵام ئەو ئافرەتە، پێچەوانەی هەموو مەرجەكانی نمایشكاری وەستاوە و خۆی بە نمایشكار داناوە، ئەو ئافرەتە ناوی (یاسمینا رۆس)ە، كە ئەوەندە خۆی جوان دەكات و گرنگی بە خۆی دەدات، وەك ئەوەی كچێكی (20) ساڵان بێت، ئەو نمایشكارە پیرە تەمەنی (59) ساڵە، تەمەنی دوو ئەوەندی نمایشكارێكی ئاساییە، لە بارەی جوانی جەستە و خۆیەوە دەڵێ : هەفتانە بە رۆنی زەیتوون خۆم دەشۆم و مەساج دەكەم، هەروەها خواردنیشم ماسی و ئۆفۆكادۆ و گۆشتە، بۆیە ئەوەندە شۆخ و شەنگم !