سەما و فیستیڤاڵی سەر ئاگر!

سەما و فیستیڤاڵی سەر ئاگر!
فیستیڤاڵی ئاگر، یەكێكە لە نەریتە سەیرەكانی كۆمەڵێك وڵاتانی جیهان، كە ساڵانە ئەو كارە دەكەن و لەبەر خۆشەویستییان بۆ ئاگر، خۆیان دەخەنە سەر ئاگر، وەك نمایشێك و هەروەها وەك نەریتێكی خۆیان. لە نمایشی ئاگردا كە هەموو ساڵێك لە وڵاتی بولگاریا ئەنجام دەدرێ، فیستیڤاڵێكە بە ناوی (نیستینارستڤۆیە)، ماناكەشی واتە (سەما كردن لەسەر ئاگردا)، ئەو هۆزەی ئەو كارە دەكەن، ناویان (تراسیانس)ـە و ئەو دیاردەیەش بۆ سەدەكانی پێشوو دەگەڕێتەوە، ئێستا ئەو فیستیڤاڵە لە زنجیرە چیای (ستراندزەها لە بولگاریا) ئەنجام دەدرێ، كە بە هەموو جۆرێك لەو فیستیڤاڵەدا ئاگر دەكرێتەوە و تەنانەت بەسەر ئاگریشدا دەڕۆن و سەما دەكەن، بەهۆی ئەوەی لە نمایشەكانیان لێهاتوون و ماوە ماوە ئەنجامی دەدەن، تەنانەت لە كاتی نمایش و سەمای سەر ئاگریشدا زیانیان پێناگات و هیچ شوێنێكیان ناسووتێت، ئەو نمایشە لە دوای خۆرئاوابوون ئەنجام دەدرێ، كە زۆربەی خەڵكی ئەو شوێنە كۆ دەبننەوە و بەشدار دەبن، ژمارەی ئەو هۆزەی ئەو كارە دەكەن دەگاتە نزیكەی (1000) كەس، لە زۆربەی وڵاتانی دیكەشدا گەشتیاران و خەڵك ئامادەی فیتسڤاڵەكە دەبن.
Top