پسكیت بە مرەبا

پسكیت بە مرەبا
پێكهاتەكانی:
1 كوپ شەكر
1 كوپ زەیت یان كەرە
4/1 كوپ ئاو
1 پیكن پاودەر
ئارد بە پێی پێویست
2/1 كوپ گوێزی هندی
2/1 گوێز

شێوازی ئامادەكردنی:
سەرجەم پێكهاتەكانی هەویرەكە تێكەڵ دەكەین تا دەبێتە هەویر دواتر بیكە بە دو بەشەوە بەشێكیان بۆ قاڵبێكی فرنی چەوركراو و بەشەكەی تر تێكەڵ بە ئاردەكە دەكەین تا تەواو توند دەبێتەوە و پاشان دەدەرێت لە رەنە.
مرەباكە بە چینێكی تەنك دەدرێت لە هەویری ناو فرنەكە، هەویرە هارراوەكە تێكەڵ بە گوێزەكان دەكەین و دەخرێتە سەر مرەباكە و بیكەرە فڕنەوە بۆ پلەی گەرمی 180-200.
پاشان بەو شێوەیەی ئارەزوو دەكەیت بیبڕە و دەكرێ دواتریش دوبارە مرەباو گوێزی پێوە بكەیتەوە.
Top