فولوفانی مریشك
October 3, 2015
رەنگا و ڕەنگ
سێ لەسەر چوار كەوچكی گەورە كەرە
1 پیازی هارراو
نیو كوپ قارچكی وردكراو
2 كەوچكی گەورە ئارد
2 كوپ شیری شل
سنگی مریشكی وردكراو 2 كوپ
4 كوپ گەنمەشامی قوتو
4 كوپ بەزالیا
100 غرام پەنیری وردكراو
2 كەوچكی گەورە مەعدەنوسی وردكراو
بیبەری رەشی هارراو بەڵام بە پێی ئارەزوو
هەویری ئامادەكراوی تایبەت بە فلوفان
چۆنێتی دروستكردنی:
كەرەكە بخەرە سەر ئاگر و پیازەكەی تێبكە تا سور دەبێتەوە.
قارچكەكەی تێبكە و وازی لێبێنە بۆ ماوەی چەند خولەكێك و دواتر ئارد و شیرەكی تێبكە بەڵام بەردەوام تێكی بدە.
مرشك و گەنمەشامی و بەزالیا و مەعدەنوس و پەنیر و كەمێك خوێ و بیبەرە رەشەكەی تێبكە.
سەرجەم پێكهاتەكان بە بەردەوامی تێك بدە لەسەر ئاگرەكە دوای ئاڵبونیان لەسەر ئاگرەكە لایبەرە .
هەویرەكە بخەرە فرنەوە بۆ ماوەی 5 خولەك لە پلەی گەرمی 180.
دواتر هەویرەكە دەربێنە و ئەو ناواخنەی ئامادەت كردووە بیكە بەسەریدا و دوبارە بیكەرەوە فرنەكە بۆ ماوەی چەند خولەكێك و دواتر پێشكەشی بكە.
