شاژنیشیان فێرە وێنەی سێڵفی کرد

شاژنیشیان فێرە وێنەی سێڵفی کرد
بۆتە دیاردەیەکی جیھانی، ئەگەرچی جاران ئەو بابەتە ھەبوو، کە خەڵک وێنەی خۆی دەگرت کە کەسی لەلا نەبووایە، بەڵام ئێستا کەسانێک ھەن وێنەیەکی سێڵفی دەگرن و کەچی دەوروبەریان کۆمەڵە کەسێکی لێیە، لەگەڵ ئەوەشدا دیاردەیەکی دیکە دەرکەوتووە، کە وێنەی سێڵفی لەگەڵ کەسایەتی و کەسانی بەناوبانگ و سیاسییەکانە، ئەوانەی کەسێکیان بە دڵە و خۆشەویستیان بۆی ھەیە، خۆیان لێی نزیک دەکەننەوە و مۆبایلەکانیان لە گیرفان دەردەھێنن و وێنەیەکی سێڵفی دەگرن، ئەوەی سەیرە لە وێنەی سێڵفیدا، ئەگەر مۆبایلەکە زۆر لە خۆتەوە نزیک بێت، لووت ئەوەندەی بلۆکێک دەردەچێ، بەم دواییەش وادیارە (ئەلیزابیتی دووەم)ی شاژنی بەریتانیاشیان فێرە وێنەی سێڵفی کردووە، ئەگەرچی ئەو وێنە سێڵفیانەی لەگەڵ شاژن گیراون بە رێککەوت و لەناکاو بوون، کەچی شاژن ناڕەزایی نەداوە لەسەر وێنەنەرگرتنی سێڵفی لەگەڵیان، بە واتایەکی دیکە رەزامەندە لەسەر ئەو وێنە سێڵفیانەی لەگەڵیدا دەگیرێن.
Top