ئەسپ سواری لە كوردســــــتان

ئەسپ سواری لە كوردســــــتان
وێڕای ئەو رەوشە ناهەموارەی بەسەر كوردستاندا هاتووە،، كەچی رۆژ لە دوای رۆژ كوردستان بەرەو پێش دەچێ و شانبەشانی وڵاتانی جیهان كاری تازە و جوانی لێ ئەنجام دەدرێ، زۆربەی ئەو كار و چالاكیانەی هەن، وا لێرەش وردە وردە دەكرێنەوە و دەبنە مایەی خۆشی خەڵك، ئەسپ سواری، لە زۆربەی وڵاتانی جیهاندا هەیە، لەلای هەندێكیان وەك حەز و خولیا، لەلای هەندێكی دیكەش وەك سەنتەرێكی راهێنان و مەشق و قوتابخانە بەكاردەهێنرێن، لە كوردستانیش هاوشێوەی وڵاتان، پێشكەوتووترین یانەی ئەسپ سواری كراوەتەوە، كە رۆژانە كچان و كوڕان بەشداری دەكەن و لەسەر پشتی ئەسپە كلك درێژەكان هەڵدەبەزن و دەنیشنەوە، ئەو یانەیە ناوی یانەی نێودەوڵەتی ئەسپ سواری هەولێرە، كە وەك یانەیەكی نێودەوڵەتی و ئەكادیمی لە كۆتاییدایە، ماوەیەكی دیكە دەست بە نمایشەكانی دەكات، لەم یانە ئەسپ سوارییەدا، زۆربەی شوێنی گەشتیاری و تراكی خولانەوەی ئەسپەكانی تێدایە، كە لە دوو تراك پێكهاتووە، هەر یەكە بە درێژایی میلێك دەبێت، یەكێك لەو تراكانە بۆ راهێنانە و ئەوەی دیكەش بۆ پێشبڕكێیە، كە نزیكەی (1666) مەتر درێژ دەبێت، لە ئێستادا نزیكەی (30) خێزان وەك فامڵی ئەندامن لەو یانەیە، كە هەریەكە كچان و كوڕانیان هێناوە تا ببنە سوارچاك كە لە مەشق و راهێنانەكاندا فێر دەبن، تا ئێستا لەو یانەیە (30) ئەسپ هەن، كە بەپێی ستانداردی جیهانی مامەڵەیان لەگەڵدا دەكرێ و رۆژانەش نمایشی جۆراوجۆر هەن، لە داهاتووشدا ئەو نمایشانە بە شێوەیەكی سەرەكی دەكرێنەوە خەڵكیش دەتوانن بەشدار بن، كە لە پێشبڕكێی ئەسپ سواری و نمایشدا دەبێ، تەنانەت نرخی ئەسپ لە جیهاندا لە نێوان (1000 تا 2 ملیۆن) دۆلارە، گرانترین ئەسپیش لەو یانە نێودەوڵەتییە بایی (50000) هەزار دۆلارە.
Top