كاتۆی كاكاو
September 21, 2015
رەنگا و ڕەنگ
چینی یەكەم پێكهاتووە لە دروستكردنی كێكی ئیسفەنجی قاوەی كە پێكهاتووە:
2 كوپ ئارد
4 هێلكە
1 كوپ شەكر
نیو كوپ زەیت یان زەبدە
1 كەوچكی بچوك پیكن پاودەر
خوێ
3 كەوچكی گەورە كاكاو
نیو كوپ شیری گیراوە
چینی دووەم رەنگ سپی كە پێكهاتووە لە:
2 كوپ شیری ئامادەكراو
2 كوپ گوێزی هندی
5 كەوچكی گەورە سەمید
نیو كوپ شەكر
1 كەوچكی بچوك ڤانیلا
چینی سێیەم رەنگ قاوەی پێكهاتووە لە:
2 خام
2 كەوچك و نیوی گەورە كاكاو
2 كەوچك زەبد
2 كەوچك شەكر
شێوازی دروستكردنی :
كێكی ئیسفەنجیەكە دروست دەكرێت هەویرەكەی و دەخرێتە فڕنەوە بەپلەی گەرمی 180 تا دەبرژێت دواتر هەر بە قاڵبەكەوە بیخەرە سەلاجەوە تا سارد دەبێتەوە پاشان سەرجەم پێداویستیەكانی چینی دووەم تێكەڵ بكە و بیخە سەر ئاگر تا توند دەبێتەوە دواتر بیكە بەسەر كێكە ئیسفنجی چینی یەكەم و دوبارە بیخەرەوە سەلاجەكە تا تەواو سارد دەبێتەوە،چینی سێیەمیش بە هەمان شێوە بۆ ئامادە دەكەین و دواتر بیخەرە سەر قاڵبی چینەكانی تر و بۆ ماوەی 3 كاتژمێر بمێنێتەوە لە سەلاجە دواتر پێشكەشی بكە.
