چیلی بیڤ
September 20, 2015
رەنگا و ڕەنگ
1 كیلۆ قیمەی گۆشت (مانگا)
1 پیازی
1 پارچە سیر
4 تەماتە
1 كەوچكی گەورە ئاوی تەماتە
2 بیبەری تون
1كەوچك ئارد
1 كەوچكی بچوك ڕۆن
مەعدەنوس رێژەكەی بەپێی ئارەزوو
2 كوپ فاسۆلیای رەشی كوڵاو
چۆنێتی دروستكردنی:
لە مەنجەڵێكدا رۆن و پیاز و قیمەكە سور دەكەینەوە جوان تێكی بدە با قیمەكە كڵۆَ نەبێت و دواتر ئاو رۆنی زیادە فڕێ بدە ئەگەر هەبوو پاشان ئاوی تەماتەكەی تێبكە لەگەڵ هەموو پێكهاتەكانی تر پێكەوە بیكوڵێنە بۆ ماوەی 5 خولەك بێجگە لە مەعدەنوسەكە دواتر مەعدەنوسەكەی بكە بەسەردا و بەگەرمی لەگەڵ برنج یان پەتاتە یان قیمە پێشكەشی بكە.
