هەموومان ئەكتەر و مامۆستای بواری كۆنگ فۆ و كاراتێ (جاكی شان) دەناسین كە بە جووڵە سەیرەكانی هەمووان سەرسام دەكات. ساڵانێك بەر لە دەركەوتنی جاكی شان، برووسلی هەبوو، كە ئەویش ئەكتەر و راهێنەر و یاریزانێكی بەهێزی كۆنگ فۆ بوو. برووسلی لە ساڵی 1940 لە دایك بووە و لە ساڵی 1973 بە نەخۆشی جەڵتەی مێشك كۆچی كردووە، بەڵام وادیارە برووسلی-یەكی دیكە هاتۆتە كایەوە، كە ئەویش كوڕە گەنجێكە لە وڵاتی ئەفغانستان دەژی. ئەو كوڕە هەر لەو كاتەی لە دایك دەبێت، هەموو پێدەڵێن ئەوە بە خەڵكی چین و ژاپۆن دەچێ، دوای چەند ساڵێك دەبینن كە شێوەی تەواو دەچێتەوە سەر شێوەی برووسلی، ئەو كوڕە ناوی (عەباس عەلیزادە)یە، تەمەنی (20) ساڵە، خولیای خۆشی لە یاری تایكواندۆ و كۆنگ فۆیە، كەسوكاری دەڵێن رەنگە رۆحی برووسلی هاتبێتە ناو رۆحی عەباس، بۆیە لە شێوە و جووڵەشدا بە برووسلی دەچێت.