مردووشۆری ئۆتۆماتیك!

مردووشۆری ئۆتۆماتیك!
بەهۆی ئەوەی لە زۆربەی وڵاتانی ئیسلامی كە مردوو دەمرێ پێویستی بە شووشتن دەبێ، بەتایبەت لە وڵاتی ئێران و وڵاتە عەرەبییەكان بە دەست پێڕاناگەن، بۆیە مردووشۆری ئۆتۆماتیكیان دروست كردووە، ئەو ئامێرە لە وڵاتی چین دروست كراوە. ئێرانییەكان ویستیان شتێك بهێنن تا مردوو بشوات، بەڵام پیاوانی ئایینی ئەو وڵاتە رەزامەندییان نەدا لەسەر ئەوەی بە كەرەستە چینی بێت، بە بڕوای ئەوان كەرەستەكان لەلایەن كەسانی بێ ئایین دروست دەكرێن، بۆیە ناتوانرێ لە بواری ئایینی ئیسلامەوە بەكاربهێندرێت. بۆیە هەر لە وڵاتی خۆیان ئەو ئامێرەیان دروست كرد، ئامێرێكی ئۆتۆماتێكە و مردووی تێدا دادەنرێ و لە هەموو لایەك ئاوی پێدا دەكات، پیاوانی ئایینی دەڵێن: دەبێ ئەو كەسەی دووگمەی ئامێرەكە دادەگرێ، دەبێ نییەتی مردووشۆری بهێنی و ناوی خوا بهێنێت، كە دوای ئەوەی مردوو دەهێنن و دەیخەنە ناو ئامێرەكە بۆ چەند خولەكێك بە جوانی دەیشوات و دواتر دەنێژرێت.
Top