بەرهەمێكی قەشەنگ و نایابی هونەرمەند و وێنەكێشی ئەڵمانی (ئەلبیریخەت دیۆر)ـە، كە لە ساڵی (1471) لە شاری نۆرینبێرگی ئەڵمانی لە دایك بووە و لە ساڵی (1528) كۆچی كردووە، بە یەكێك لە وێنەكێشە ناودارەكانی سەردەمی رینیساس دادەنرێ، ئەو تابلۆیەش دەچێتە رێزی ئەو تابلۆیانەی كە بە رەنگەكانی ئاوی كێشراوە و زۆربەی كارەكانیشی تایبەت بووە بە گیانداران، چونكە گیانداران لەلای بە نرخ بووە، زۆر كەسیش پێیانوابووە كە وێنەكێشانی گیانداران، وێنەكێش سەرلێشێواو دەكات و وێنەكەش جوان دەرناچێ، كەچی دیۆر، ئەو قسەیەی بە هەڵە دانا و هەر بۆیە جوانترین كەروێشكە كێوی لە تابلۆیەكی رەنگیندا نەخشاند.