ئاهەنگی هاوسەرێتی لە ژێر ئاودا!

ئاهەنگی هاوسەرێتی لە ژێر ئاودا!
لەو كاتەی بەڵێنیان بە یەكتر دابوو كە ببنە هاوسەری یەكتر، بڕیاری ئەوەشیان دا كە ئاهەنگی زەماوەندیان لە ژێر ئاودا بێت، چونكە لە سەرەتاوە لەسەر كەناری ئاودا یەكتریان ناسی و دەیانەوێت بەم جۆرە ببنە هاوسەری یەكتر، (مەجدی و مارینا)، لە وڵاتی میسر، ئەو كارەیان ئەنجام دا. ئەوەش ماوەیەكە بووەتە شتێكی باو، كە زۆربەی ئەوانەی رۆژی هاوسەری بەڕێ دەكەن، یان دەیانەوێ وێنەی هاوسەری و دەستگیرانیان بگرن، دەچنە ژێر ئاو بە واتای ئەوەی هاوسەری و خۆشەویستیان وەك ئاوی دەریا قووڵە، ئەو بیرۆكەیەش لە وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریكا وەرگیراوە، ئەوەی سەیرە ماكیاژی بووك لە ژێر ئاودا هیچی پێوە نامێنێت و بووكەخان بەبێ ماكیاژ دەمێنێتەوە، لەم چەند وێنەیەدا زاوا، دەستكەگوڵێكی پێشكەشی بووك كردووە و گوڵەكەش هەمووی تەڕ بووە و بە كەڵكی هیچ نایەت.
Top