زۆر جار، رەخنە لە كچان دەگرن، ئاخۆ بۆ ناوقەد و كەمەری رێك و شیك نییە، یان هەندێ جل هەن، كە لە كەمەرەوە گەورە دەبن و بەمەش جوانی لەش و لاری كچان و ئافرەتان تێكدەدەن، چونكە جوانی جەستەی خانمان لە ناوقەد و كەمەرێكی باریكەوەیە، چارەسەریش بۆ ئەو مەبەستە، دەبێ قەدی كراسەكە لە ناوەڕاستەوە، واتە ئەوەی دەكەوێتە سەر كەمەر و ناوقەد، تەسك بكرێتەوە، ئەگەر واش بكەیت، دووچاری بێزاری و ناخۆشی لە لەبەركردنی جلەكە دەبیتەوە و قەدی جلەكەش جێگیر نابێت، لێرەدا چارەسەر هەیە، بە بەستنی پشتێنێك، یان قایشێك دەتوانی چارەسەری ئەو كێشەیە بكەیت، چونكە لە پشتكردنی پشتێن، وێڕای ئەوەی كە ئێكسسوارێكی نایابە لە جوانیدا، هەروەها كەرەستەیەكە بۆ رێكخستنی ناوقەد و كەمەر، دەتوانی لەگەڵ زۆربەی جلەكانتدا پشتێن لە پشت بكەیت، بەڵام زیاتر لەگەڵ كراسی درێژ و تەنوورە و پانتۆڵەوە لەبەر دەكرێن، بەتایبەت لەگەڵ عەزیەی كراس و تەنوورەدا پێویست دەبێت، رەنگی پشتێنیش وا چاكە جیاواز بێت لە رەنگی جلەكە، هەندێكی دیكەشیان لە هەمان جلەكەیە، واتە پشتێنەكە لە هەمان رەنگ و نەخشی جلەكەدایە، هەندێكی دیكەشیان جیاوازە و بەپێی خواست و ویستی خانمان هەڵدەبژێردرێت.