ئەگەر لە دوورەوە سەیری ئەو كۆشكە و تەلارە جوانە بكەیت، رەنگە لە خۆتەوە بڵێ، ئاخۆ دەبێ ئەوە كۆشكی چ كەسێك بێت تا بەم جوانی و ئەندازەیەی دروست كردووە، كەچی لە راستیدا ئەوە یەكێكە لە وەزارەتەكانی حكومەتی فیدڕاڵی رووسیە، دوای ئەوەی ویستیان باڵەخانەی وەزارەتی كشتوكاڵی رووسیای فیدڕاڵ دروست بكەن، پێیان وابوو كە دەبێ لە شوێنێكی كشتوكاڵی بێت و گوزارشت لە دار و بار بكات، هەر بۆیە لە شاری كازانی رووسیا ئەو باڵەخانەیە دروست كراوە، كە واجیهەی باڵەخانەكە لە دەروازەیەكی گەورەیە، لە نێو دەروازەكەشدا، دارێكی گەورەی تێدایە، كە كەوتۆتە ناوەڕاستی رووی پێشەوەی باڵەخانەكە، ئەو باڵەخانەیە لەلایەن ئەنتیكای ئاوەدانكردنەوەی ئەندازیاری رووسیا دروست كراوە، ئەو باڵەخانەیە لە ساڵی (2000) دروست كراوە و بەم دواییەش كاری جوانكاری لەسەر كراوە.