زۆربەی ئافرەتان و خانمان وا بیر دەكەنەوە كە لە دوای هاوسەریدا، ئیدی جوانییان نامێنێت و بەرەو پیر بوون و گرنگی نەدان دەچن، تەنانەت ئەوەندە گرنگی بە خۆیان نادەن وەكو لە پێشوودا هەردەم خۆیان وەك شازادەیەك دادەنا، بە پێچەوانەی ئەو ئافرەتە لە وڵاتی رووسیا، كە پێچەوانەی زۆربەی ئەوانەیە كە دەڵێن، لە دوای ژیانی هاوسەری جوانی نامێنێت، هەر بۆیە بیری لەوە كردەوە كە خۆی بپاڵێوێت بۆ پێشبڕكێی شاجوانانی وڵاتەكەی، ئەو ئافرەتە ناوی (یەكترینا كێریمێل)ە و تەمەنی (37) ساڵە، ئەوە جگە لەوەی كە (6) منداڵی هەیە، دوای بەشداری كردنی لە پێشبڕكێی شاجوانی وڵاتەكەی بە بەشداری نزیكەی (15) خانمی دیكە، كە دوای پێشبڕكێیەكی توند، نازناوەكەی بە دەست هێنا، ئەو ئافرەتە دانیشتووی شاری (سان بیترسبۆرگ)ە و دوو بڕوانامەی هەیە كە لە دوو زانكۆدا بەدەستی هێناوە، تەنانەت یاری لەشجوانی و بەرزكردنەوەی قورسایش دەكات، بەهۆی بوێری خۆیەوە توانی بەشداری لە پێشبڕكێی شاجوانی بكات و بەمەش نازناوی شاجوانی وڵاتەكەی بەدەست هێنا.