چۆن پارێزگاری لە جوانیی پرچت دەكەیت

چۆن پارێزگاری لە جوانیی پرچت دەكەیت
كچان و ئافرەتان، رۆژانە لە خەمی هەڵوەرینی تاڵە مووكانی پرچیان نیگەران و بێزار دەبن، بە تایبەت لەو كاتانەی كە پرچیان شانە دەكەن، یان سەریان دەشۆن، ئەو هەموو تاڵە مووە دەبینن كە نێو لەپ و ژێر قاچیان بەردەبێتەوە، تەنانەت هەندێكی دیكەش زۆر بە گلەیی و نیگەرانن لە جوانی قژیان، جگە لەوەی ئەوەندە خەریكی دەبن و بەڵام جوانی پرچ و ئەگریجەی شێوازی تەسریحەكانیان بە دڵ نییە، بۆ ئەوەی پرچت جوان و رازاوە بێت، وەك ئەوەی تازە لە ئارایشگا گەڕابیتەوە، دەتوانی سوود لەم چەند خاڵە وەربگریت بۆ جوان كردنی قژت :
- شێلانی سەر و پرچ، هەنگاوێكی گرنگە لە جوانی و خاوكردنەوەی پرچت، ماوە ماوە پرچت بە رۆنی زەیتوون تەڕ بكە و بشێلە، كە دەتوانی بڕێك رۆن لەنێو لەپەتدا دابنێت و لە ناوەڕاستی سەرت پەرت بكەیت، پاشان بە پەنجەكانت پێستی سەرت بشێلە تا ماوەی (10) خولەك، بەم جۆرە رەگەكانی مووەكان سوود لە شێلانەكە و رۆنەكە وەردەگرن و دوور دەكەونەوە لە هەڵوەرین و لوول بوون.
- لە وەرزی هاویندا، جەستەی مرۆڤ بڕێكی زۆر ئاو سەرف دەكات و ناهێڵێت، بۆیە پێستی سەر پێویستی بە بڕە ئاوێكی گونجاوە تا رەگی تاڵە مووەكان تەڕ ببێ و دوور بێت لە وشك بوون و پاشانیش هەڵوەرین، بۆیە تا دەتوانی رۆژانە نزیكەی (6 تا 8) گڵاس ئاو بخۆیتەوە.
- نیگەران و دڵەڕاوكێ، كێشەیەكی دیكەیە كە جوانی پرچت تێكدەدات و تووشی هەڵوەرینی دەكات، چونكە كاتێك خانمان نیگەرانی كێشە و گرفتێك دەبن، كار دەكاتە سەر سپی بوون و هەڵوەرینی مووەكان سەر، بۆیە تا دەتوانی لە نیگەرانی و دڵەڕاوكێ بە دوور بە.
- تا دەتوانی چای سەوز بخۆرەوە، ئەگەر بەردەستیش نەبوو، دەتوانی لە ماوەی هەفتەیەك بۆ دوو یان سێ جار ئەو چایە نۆش بكەیت، چونكە سوودی بۆ پێست و مووەكانی پرچ هەیە.
- خواردنەوەی زۆری قاوە و نسكافە و چای، ئەوانەی كە ماددەی كافاییان تێدایە و خواردنەوەی زۆریشی كاریگەری راستەوخۆی لەسەر پرچت دەبێ و بۆیە لێیان بە دوور بە، یان دەتوانی بە رێژەیەكی كەم بیانخۆیتەوە.
Top