سەیرترین كەشتی و هۆتێل ببینە!

سەیرترین كەشتی و هۆتێل ببینە!
بیرۆكەكانی ئێستا بەرەو كاری ناوازە و تایبەت رێگەیان گرتووە، زیاتریش ئەو بیرۆكانەیە كە تێكەڵی نێوان دوو بوار و لایەن بكەن، تا بتوانن سەرنجی كەسانی دیكەی پێی رابكێشن، ئەوەتا باڵەخانە لە شێوەی باڵندە و كەرەستە دروست دەكرێن، كەشتی دەكرێتە میوانخانە و هۆتێلیش لە شێوەی كەشتییە، هەموو ئەوانە و چەندین بیرۆكەی دیكە جێبەجێ كراون و ئێستاش بوونەتە بەرهەمێكی تازە، ئەوەی دەیبینن هەم هوتێلە و هەم كەشتییە، ئەگەر حەزت كرد بچیتە نێو كەشتییەكەوە، دەتوانی سەر ئەو كەشتییە گەورەیە بكەویت، ئەگەریش دەتەوێ خەوێكی خۆش لە نێو دەریا و رووبارە گەورەكاندا بكەیت، دەتوانی بچیتە ئەو هۆتێلە، ئەوە بیرۆكەی ئەندازیاری شارستانی وڵاتی پیرۆ (جۆردی بوینگ)ە، كە دوای ئەوەی توانی گەورەترین و سەیرترین كەشتی و هوتێل دروست بكات، ئەو كەشتی و هۆتێلە نزیكەی (16) ژووری جۆراوجۆری تێدایە، لەگەڵ یاریگایەكی وەرزشی و شوێنی مەلە كردنە، كە هۆتێلە كەشتییەكە وەك هۆتێلێكی (5) ئەستێرە دادەنرێ و نزیكەی (24) كارمەند لەسەر ئەو هوتێلە كەشتییە كار دەكەن.
Top