درەخت لە نێو ماڵەكەتدا

درەخت لە نێو ماڵەكەتدا
دار و بار، سامانێكی سرووشتی و بەسوودە بۆ مرۆڤ، كەچی زۆربەی مرۆڤەكان بایەخی پێ نادەن، ئەوەتا زۆربەی جار، دەكەوینە بەر بڕینەوە دارەكان، بەهۆی ئەوەی كە شوێنێكی لە نێو ماڵدا یان لە باخچەدا گرتووە، گرنگە بتوانین ئەو سامانە سرووشتییە پەرە پێبدەین و تا چەند زیاتر بێت، ئەوەندە سوودی بۆ ژیان و پاككردنەوەی ژینگە دەبێ، ئەوەتا ئەندازیارێكی بەریتانی بە ناوی (پاتریك وۆنگ)، كە كاری دروست كردنی خانووی تایبەت و لە بواری ئەندازیاری شارستانیدا لێهاتووە، لە یەكێك لە جوانترین كارەكانی، دروست كردنی ئەو (12) خانووەیە، كە لە نێو هەموو ئەو خانووانەدا، داری گەورە و زەبەڵاح دەبینرێن، دوای ئەوەی ئەو بیرۆكەیەی بۆ هات، كە ئەگەر نەخشەی خانووێك كەوتە سەر دارێك، ئەوە دارەكە نەبڕێتەوە و بەڵكو لە ئەندازەی دارەكە خانووەكە نەخشە بكێشێت، هەر بۆیە تا ئێستا (12) خانووی لەم جۆرەی دروست كردووە، كە تەنیا دارەكە نەبڕێتەوە !
Top