رەنگە لە پێشوودا مۆزی زەرد و سەوزتان بینیبێت، كە ئەوانەی زەردن، مانای ئەوە مۆزێكی تەواوە و جوان پێگەیشتووە، ئەوانەشی سەوزن، واتە هێشتا كاڵكن و پێنەگەیشتوون، كە لە بنەڕەتدا مۆز مۆز سەوزە و دواتر زەرد دەبێت. ئەی ئەگەر رۆژێك مۆزێكی سوورتان بینی سەرسام مەبن مەڵێن ئەو مۆزە بۆ وایە و چۆن دەبێ سوور بێت هەر بۆیە حاڵەتە ئاسایی وەربگرن، چونكە سوورە مۆزیش پەیدابووە، ئەو جۆرە مۆزە بەهێزتر و بە تامترە، كە هەر مۆزێك لەم سوورە مۆزە هاوشێوەی (3) مۆزی زەردە، كە رێژەی زیاتر لە (400) ملیگرام پۆتاسیۆمی تێدایە، هەروەها بڕێكی زۆر لە ڤیتامین (سی) تێدا بەدی دەكرێ، ئەو مۆزە نزیكەی (9) مانگی دەوێ تا تەواو پێدەگات، لە وڵاتانی كۆستاریكا و مەكسیك و تەنزانیا دەڕوێت.