مانای خەون - ئاو

مانای خەون - ئاو
لە هەندێ خەودا، ئەوەندە تینووتە، كە بۆ پەرداخێك ئاو، دنیا كاول دەكەیت، یان لە خەودا لەناو ئاوێكی زۆردا خۆت دەدۆزیتەوە، هەموو ئەوانە بینینی ئاوە لە خەودا، با بزانین مانای چییە؟
ئەگەر كەسێك لە خەودا ئاوێكی زۆری هەبوو، یان ئاوی دەفرۆشت و دەیدا بە خەڵك، مانای كەسێكی چاكەت بۆ خەڵك هەیە و دەوروبەرت لێت رازین، یان ئەگەر داوای ئاوت لە كەسێك كرد، ئەویش پێتی بەخشی، یان نا، مانای پێویستیت بە هاوكاری ئەو كەسە هەیە كە لە خەوەكەدا داوای ئاوت لێكردووە. بە گشتی ئاو مانای چاكە و كاری باشە دێ لە خەودا، بەڵام ئەگەر كەسێك ئاوێكی پیسی پێت بەخشی و تۆش خواردتەوە، بزانە لەلایەن ئەو كەسەوە تووشی ناخۆشی و گرفت و كێشە دەبیتەوە، ئەگەریش تۆ ئاوی پیست بە خەڵك دا، لە داهاتوودا تووشی كێشە و گرفت دەبیت.
Top