خاوەنی فەیسبووك لە چاوەڕوانی منداڵێكە

خاوەنی فەیسبووك لە چاوەڕوانی منداڵێكە
خاوەن و دامەزرێنەری تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك هەموو ئەو خەڵكەی بە تۆڕەكەی خەریك كردووە، خۆشی ئەددی بۆ منداڵێك ناردووە تا ببێتە منداڵی خۆی، (مارك زوكریبرگ)ی دامەزرێنەری و خاوەنی ئێستای فەیسبووك، دوای ئەوەی لەگەڵ كچێكی چینی بە ناوی (بریسیلا چان) لە ساڵی (2012) هاوسەرگیری كرد، ئێستاش هاوسەركەی دووگیانە و خۆی و هاوسەرەكەی لە چاوەڕوانی یەكەمین منداڵیانن، وا دیاری كراوە كە لە مانگی (8) منداڵەكەیان ببێت و ببن بە یەكەمین منداڵی خاوەنی فەیسبووك، ئەوەی جێگەی سەیرە لە پێشوودا هاوسەرەكەی مارك بۆ (3) جار منداڵی لەبەر چووە و بۆی نەبووە، بەڵام ئەمجارەیان بە وریایی و پشكنینێكی زۆرەوە چاودێری منداڵە تازەكەیان دەكەن، ماركیش دەڵێ: ئەوەندە دڵم بە هاتنی ئەو منداڵەم خۆشە، ئەوەندە دڵم بە داهێنان و دروستكردنی فەیسبووك خۆش نەبوو، چونكە ئەوەیان پارچەیەكە لە من و دەبێتە مرۆڤێك، بەڵام بیرۆكەی فەیسبووك تەنیا داهێنانێك و بیرۆكەیەكی مێشكم بوو.
Top