تیشێرت و بەدی مۆدەی باوی هاوینەیە

تیشێرت و بەدی مۆدەی باوی هاوینەیە
جلی كچانە، هەردەم لەبەر دڵ و دەستانە، كچان ئەوەندە خولیای جل و بەرگن، ئەوەندە خولیای بەشەكانی دیكەی جوانی و جوانكاری نین، كاتێك دەیانەوێ خۆیان جوان بكەن، سەرەتا بیر لە جلێكی كەشخە و جوان دەكەنەوە، پاشان دەچنە سەر ماكیاژ و ئێكسسوار. ئافرەتان گرنگی تەواو بە جل دەدەن، چونكە جل و بەرگ ئاوێنەی جوانیتە، مەرجە جلەكەت لەگەڵ لەشولارت گونجاو و شیك بن، چونكە تا ئەگەر جلەكەشت لە ماركەیەكی چاك بێت، رەنگێكی جوانیشی هەبێ، بەڵام كە لەگەڵ جەستەت نەشیاو بوو، ئیدی چ گرنگییەكی ئەوتۆی نابێت بۆت، لەم وەرزەدا، ئەو جلانە باو دەبن كە تەنك و ناسك و كورتن، بە تایبەت (تیشێرت و فانیلە) دوو جلی گونجاون تا لەگەڵ ریتم و گەرمای هاوین لەبەر بكرێن، ئەو كچانەی دەیانەوێ ناسك وسەرنجڕاكێش بن، دەتوانن بەدییەكی نیو قۆڵی ناسك لەبەر بكەن، یان تیشێرتێكی فراوان، كە بە هەردوو شێوەی بەدی و كراوە هەن، هەندێ لە كچان حەز بە تیشێرتی تەسك و بەدی دەكەن، هەندێكی دیكەش فراوانیان پێی خۆشە، تۆش دەتوانی یەكێك لەو جلە لەبەر بكەیت، تەنانەت خانمانیش دەتوانن لە ماڵدا ئەو جلە لەبەر بكەن، یان كاتێك دەچنە پیاسە و گەڕان و چوونە دەرەوە، تیشێرتێكی ناسك لەبەر بكەن، كە لەگەڵ هەموو جلێكی بەشی خوارەوە دەگونجێ، وەك پانتۆڵ و تەنوورە و ستریج و كۆلۆن.
Top