دەست و خەتی وەزیری بەرگری ئەمریكا ببینە

دەست و خەتی وەزیری بەرگری ئەمریكا ببینە
زۆر جار دەبینین كە كەسایەتییەك سەردانی شوێنێك دەكات، لە دەفتەرێكدا یاداشتێك دەنووسێ كە لە چەند وشەیەك پێكهاتووە و راو و بۆچوونی خۆی دەربارەی ئەو شوێنە، یان ئەو كۆبوونەوە و ئەو دیدارە دەنووسێ، كە ئەو یاداشتەش لە داهاتوودا دەمێنێتەوە و دەبێتە مێژوو بۆ ئەوڕۆ و رۆژانی داهاتوو، جگە لەوەی پەیامێكی تایبەتە و بە دەست و خەتی كەسایەتییەكان دەنووسرێتەوە، ئێمەش هەموومان پەرۆشین كە بزانین چی نووسیوە و بە چ شێوازێك گوزارشت لە بیروڕاكانی دەكات دەربارەی ئێمە.
وەزیری بەرگریی ئەمریكا لە سەردانی ئەم دواییەی بۆ هەولێر و كۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆك بارزانی، یاداشتێكی بچووكی نووسی، لێرەدا یاداشتەكەی بە خەتی خۆی دەبینین كە نووسیویەتی: «بۆ سەرۆك بارزانی و هاوكارانی، لەگەڵ سەرسامی مەزنم بۆ لێهاتوویی و بوێریی پێشمەرگە و دانایی حكومەتی هەرێمی كوردستان و دۆستایەتی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، ئێمە لە هاوپەیمانێتییەكەمان لەگەڵ ئێوەدا بەردەوام دەبین.
ئاشتن كارتەر، وەزیری بەرگریی ئەمریكا».
Top