دوای ئەوەی بە بەشداریی نزیكەی (400) منداڵی جوان، كە لەلایەن كۆمپانیایەكی رێكلامیی لە وڵاتی بەریتانیا پێشبڕكێیەك ئەنجام درا، شاجوانی منداڵانی بەشداربوو هەڵبژێردرا. شاجوانی خنجیلانە ناوی (نانسی ماك فارلین)ـە و تەمەنی (3) ساڵە، تا ئێستا بە جوانترین منداڵی جیهان دادەنرێ، كە بە پێكەنینێكی جوان و چاوێكی پڕ ئاوەوە، كوڵمەكانیشی سوور و پەمەیی دەردەكەون، ئەگەر منداڵانی كوردیش بەشدارییان كردبایە، رەنگە لە نازناوەكە نزیك دەبوون، چونكە منداڵی كوردیش جوان و خنجیلانەن، خەڵاتی پێشبڕكێیەكەش بریتی بوو لەوەی ئەو منداڵە بۆ ماوەی ساڵێك دەبێتە پاڵەوانی رێكلامەكانی ئەو كۆمپانیایە، وێڕای ئەوەی هەموو كەرەستە و كەلوپەل و پێداویستیی ئەو شاجوانە بۆ ماوەی ساڵێك لە ئەستۆی ئەو كۆمپانیایە دەبێت، جوانیی ئەو منداڵە لە شێوەی رووخساریەتی، كە هەر دەڵێی بووكە شووشەیە و لە منداڵی ئاسایی ناچێ، لە وێنەكاندا بە زەردەخەنەوە دڵی هەموو كەسێك بۆ خۆی رادەكێشێت.