بۆ زانیاریت شامپۆ

بۆ زانیاریت شامپۆ
شامپۆ پێكهاتەیەكی كیمیاوییە، بۆ پرچ و جەستە شووشتن بەپێی تایبەتمەندیەكانی قژو پیست بەكاردێ. شامپۆ چەندین چەشنی هەیە، بەڵام بەپێی بنەما و پێكهاتە و جۆری قژ دەكریت بە سێ بەشەوە :
- قژی وشك
- قژی ئاسایی
- قژی چەور
بۆ زانینی جۆری قژت ماوەی (48) كاتژمێر قژت مەشۆ دواتر قژت بە پارچە پەرۆیەكی سپی بسڕە ئەگەر هیچی پێوە نەبوو ئەو قژە نۆرماڵە، بەڵام ئەگەر تۆزی ڕەشی پێوە بوو ئەوە قژەكە وشكە، ئەگەر پەڕۆكە تەڕبوو (شێ)ی هەبوو ئەوە قژەكە چەورە بۆیە پێویستە جۆری قژ بزانرێت بۆ هەڵبژاردنی جۆری شامپۆكە، پێویستە PH شامپۆ بزانرێت، چونكە هۆكاری سە رەكی قژ روتانەوەیە، باشترین PH ی شامپۆ بۆ قژ بە هەموو جۆرەكانییەوە لە نێوان 6.5 - 7.5 دا دەبێت، ئەگەر PH بەرزبێتەوە بۆ 10 دەبێتە هۆی هەڵوەرینی قژ، بۆ قژی زبرو و ڕەق باشترین PH ی 10 بێت. بەڵام بۆ قژی نەرم PH دەبێ لە نیوان 5.5 بۆ 6.5 شیاوە دەبێتە هۆی زیاد كردنی نەرمی قژ و پێدانی ڕەنگێكی جوان.
Top