ئەگەرچی لەو وەرزەدا بایەخی زیاتر بە ئێكسسوار و كەرەستەكانی پرچ دەدرێن، بەڵام خۆ ناكرێ كچێك یان خانمێك كۆمەڵە ئێكسسوارێك لە پرچی بدات و بێزاری بكات، تەنیا ئەوە شیاوە كە ئێكسسوارێك بێت سوود بەخش بێت، مۆدی پێشوو ئێكسسواری بچووك بەكاردەهێنرا، كە زۆربەیان لە نێو تەڵەكانی پرچدا ون دەبوون، ئێستا ئەو مۆدەیە گۆڕانكاری بەسەردا هاتووە لە جێگرەوەی بە ئێكسسواری قەبارە و شێوە گەورە، ئەگەر تەوقەی پرچ وەك نموونەیەك وەربگرین، لە پێشوودا زیاتر ئێكسسواری بچووك و ورد لە پرچ دەدرا، ئەو شێوازانەی ئێستا قەبارە و شێوەی گەورەن، زۆربەشیان شێوە نەخشێكی گەورەی لەسەر ئێكسسوارە تەوقەكە هەیە، لەوانە : نەخشی گوڵ و پەپوولە و ئەستێرە و مانگ، هەموو ئەوانە گوزارشت لە جوانی خانمان و كچان دەكەن، بەڵام دیارترین و جوانترینیان بوونی نەخشی گوڵە لەسەرەوەی ئێكسسوارەكە، بە چەندین رەنگی هەمە چەشنیش رەنگ كراوە، دەتوانی ئەو رەنگەی تەوقەكەی پرچت لەگەڵ رەنگی جلت یان رەنگی ماكیاژەكەت هاو رەنگ و یەك رەنگیان بكەیت.