كراسێكی لە دراو و ئەڵماس!

كراسێكی لە دراو و ئەڵماس!
لەو سەردەمەی ئێستادا، كە قەیرانی دارایی رووی لە زۆربەی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست كردووە، كەچی لە وڵاتی سعودیە جل و بەرگ لە پارە دروست دەكەن، لە جیاتی ئەوەی بچن بە ئاوارە و لێقەوماوانی ببەخشن، كەچی كراوەتە كراسی ئافرەتان، ئەو دیزاینەرە سعوودییە ناوی (رانیا غەمراوی)یە، دوای ئەوەی بیرۆكەی دروستكردنی كراسێكی ئافرەتانەی بۆ هات لە دراوی وڵاتەكەی خۆی، بۆیە دەستی بە كارەكەی كرد و ماوەی (20) رۆژ پێوەی خەریك بوو تا كراسەكەی دیزاین كرد، ئەو دراوانەی لە كراسەكەدا بەكاریهێناون لە بڕی (500) ریالی سعوودیە، تێكڕای كۆتایی ئەوەندە پارەیەی بەكارهێناوە تا كراسەكە تەواو بێت، نرخی گەیشتە (266) هەزار دۆلار، جگە لە دراویش، هەندێك وردە ئەڵماسی بەكارهێناوە بۆ زیاتر جوانكردنی كراسەكە.
Top