برنج بەسۆسی مریشك

برنج بەسۆسی مریشك
كەرەستەكان :

1- زەیت .

2-نیو كیلۆ گۆشتی سنگی مریشك ووردی بكە.

3-سیر و خوێ و بیبەری توون بەپێی ئارەزوو .

4-دوو كوپ برنج.

5 -نیو كوپ گوشراوی ئاوی تەماتە.

6-كوپ و نیوێك ئاوی مریشك.

7-تەڕەپیازی ووردكراو.

8-دوو كەوچكی چێشت دۆشاوی تەماتە.


هەنگاوەكانی ئامادەكردنی:

1-سنگی مریشكە ووردكراوەكە جوان بیشۆرەوە و خوێ و بیبەری تون و سیرەكەی تێبكە و سووری بكەرەوە .

2-برنجەكە هاوشێوەی برنجی ئاسای ئامادە بكە بەڵام دۆشاوی تەماتە و ئاوی تەماتە بۆ لێنانی بەكاربهێنە هاوشێوەی برنجی سوور .

3-مریشكەكە كە سورت كردۆتەوە تێكەڵاوی تەماتە وتەڕەپیازە ووردكراوەكەی بكە و دواتر ئەم مریشكە بكە بەسەر برنجەكەدا .
Top