خانم برژانگی دەستكرد بەكارمەهێنە

خانم برژانگی دەستكرد بەكارمەهێنە
له‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئه‌مریكیدا كه‌ به‌م دواییه‌ له‌ رۆژنامه‌ی"ده‌یلی مه‌یلی"دا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ تیایدا باس له‌ دانانی برژه‌نگی ده‌ستكرد كراوه‌ كه‌ له‌لایه‌ن زۆرێك له‌ خانمانه‌وه‌ به‌كارده‌هێنرێت ،هاوكات جه‌ختیان له‌سه‌ر مه‌ترسی به‌كارهێنانی ئه‌وجۆره‌ برژه‌نگانه‌ كردۆته‌وه‌ .

لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ كه‌ له‌لایه‌ن كۆمه‌لێك توێژه‌ر له‌ په‌یمانگای "جۆرجیا بۆ ته‌كنه‌لۆجیا"له‌ ئه‌تله‌نتا كراوه‌ دوركه‌وتوه‌ برژه‌نگی سروشتی كه‌ ده‌وری پێڵوه‌كانی چاوی داوه‌ ده‌بێته‌ هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی لێشاوی هه‌وای ده‌ره‌وه‌ بۆچاو و پاراستنی له‌ تۆز و خۆڵ به‌ڵام ئه‌م كرداره‌ له‌ برژه‌نگی ده‌ستكرددا به‌ته‌واوی پێچه‌وانه‌یه‌ چونكه‌ برژه‌نگی ده‌ستكرد برێكی زۆر له‌ هه‌وا ده‌كاته‌ ناوچاو كه‌ برێكی زۆرله‌ تۆزی هه‌ڵگرتووه‌ و ده‌بێته‌ هۆی وشكبوونی چاو.

توێژه‌ران جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كردۆته‌وه‌ برژه‌نگی ده‌ستكرد پارێزگاری له‌چاو ناكات كه‌ ئه‌مه‌ش كارده‌كاته‌سه‌ر بینایی چاو و توشبوون به‌ نابینای بۆماوه‌یه‌كی زۆر.
Top