سەما كردن لەسەر دار و بار

سەما كردن لەسەر دار و بار
سەما كردن، هونەرێكی بە جۆش و خۆشە لەلای زۆربەی نەتەوەكانی جیهان، هەر نەتەوەیەك بە جۆرە سەمایەكی خۆی بەناوبانگە، هەر سەمایەك مانا و گوزارشت لە بیرۆكەیەك دەكات، وادیارە لەلای ئەو كۆمەڵەوە، كە سەیرترین و جوانترین سەمایان داهێناوە، هەروەك دەزانین سەما لە شوێنێكی تایبەت و هۆڵدا دەكرێت، كەچی كۆمەڵەیەك بە ناوی (ئیرۆیسا) كە كۆمەڵە قوتابیەكی سەما و دانصی زانكۆی كۆڵۆمبیا وڵاتی كەنەدا دەخوێنن، توانیان نمایشێكی سەماكردنی سەر دار و بار ئەنجام بدەن، دوای خۆ ئامادەكردن بۆ ئەو نمایشە و داوەت كردنی خەڵكێكی زۆر، لە دارستانی ڤانكۆڤەری وڵاتی كەنەدا، سەیرترین نمایشی سەمایان بەسەر لق و پۆكی دار و بارەكانی ئەو دارستانەیاندا ئەنجام دا، گرووپەكە لە (25) كەس پێكدێن و ناوی نمایشی سەماكەش (هاوەڵانی ژیان) بوو، كە مانای ئەوەی با دار وبار و سرووشتیش لە جوانی سەماوە بێبەش نەبن و ببینن سەما كردن هەستێكی جوانە.
Top