شێوە و قەبارەی چێڵ روونە و هەموو دەزانین كە چۆنە، هەندێ جاریش قەبارە و شێوەی گیانداران لە شێوازی خۆیان دەردەچن و شێوەیەكی دیكەیان دەبێ، زیاتریش لە دوو حاڵەتدا كە گەورە و بچووكی و درێژ و كورتییە، ئەوەتا ئەو چێڵە بە درێژترین چێڵ دادەنرێت، ئەو چێڵە ناوی لێنراوە (بلۆسوم)، خاوەنەكەشی ناوی (باتی هانسن)ە، كە باخچەیەكی گەورەی هەیە لە شاری ئۆرانجفیڵ لە ویلایەتی ئیلینۆی ئەمریكی، وەك خۆی دەڵێ : كاتێ ئەو چێڵە بێچوو بوو، ئەوەندەی چێڵێكی ئاسایی گەورە بوو، وادیارە ئێستاش دوو ئەوەندەی چێڵێكی ئاسایی وایە، ئێستا (13) ساڵە و درێژیشی دەگاتە (3) مەتر، و بەرزیشی نزیكەی (2) مەترە، تەنانەت شیرەكەشی دوو ئەوەندەی چێڵێكی ئاسایی وایە، هەر بۆیە وا بیر دەكەمەوە كە ئەوە دوو چێڵ بن لەناو جەستەی چێڵێكدا.