بازنی شووشە و كریستاڵ

بازنی شووشە و كریستاڵ
ئێكسسوارەكان جوانترینن، بە تایبەت كاتێك لەدەست و مەچەكەت دەبن، بە بریق و باقیەكانیان، سەرنجی هەمووان بۆ خۆت رادەكێشیت، چ گرنگییەكی نابێت ئەگەر ئێكسسوارەكەی دەستت یان ملت، لە رەنگێكی جوانەوە نەبێت، یان بە بریقەوە نەبێت، هەر جوانیش نابێت، تۆش ئەگەر دەتەوێ دەست و مەچەكەت جوان و رازاوە بن، بازن و مەچەك بەندی جۆراوجۆر لە دەست بكە، هەمیشە ئێكسسوارەكانی دەست جێگەی سەرنجن، چونكە لە نزیكەوە دیارن، لە وەرزی هاوینیشدا ئێكسسوارەكان زیاتر دەردەكەون، چونكە جل و بەرگی ئەو وەرزە تەنك و كورتن، وا بكە بازنەكانی دەستت بە بریقە بن، تا لەگەڵ هەر تیشكێك بریقەكانی بچێتە چاوی كەسانی دیكەوە، هەر بۆیە بازنی شووشە و كریستاڵ هەن، ئەوانەی حەزیان بە ئێكسسواری گرانبەهایە، دەتوانن كریستاڵەكان هەڵبژێرن، ئەوانەشی ئێكسسواری سادەیان دەوێ، دەتوانن بازنی شووشە لە دەست بكەن، هەردوو لەوانە، جوان و سەنجڕاكێشن، كاتێك لە دەستت دەبن ئینجا دەزانی چەندە جوان و پڕ بایەخن.
Top