ئەگەر ئەو وێنانە ببینی، تا بە وردی لێ نەڕوانیت نازانی چییە و چۆن گیراوە، رەنگە بیرت بۆ ئەوە بچێ كە بە دەست وێنەی كێشراوە، یان چۆن ئەو جووڵە سەیرانە لە وێنەكاندا بەدی دەكرێن، ئەوە كارێكی تازەی وێنەكێشی ئەمریكی (ناتالی فلچتەر)ە، كە كۆمەڵێك نەخش و وێنەی هەمە چەشنی لەسەر جەستەی چەند كەسێكدا كێشاوە، وەك ئەوەی تابلۆیەك بن، وێنەكان لەگەڵ جووڵەی كەسەكان دەجووڵێنەوە، ناتالی توانیویەتی سوود لە رەنگەكانی (شین و وەنەوشەیی و سەوز و زەرد) وەربگرێت، پاشانیش بە رەنگی رەشی خوار و خیچ، وێنەكانی دیكە بشوێنێت و كەسیش نەزانێت ئەو كارە بكات، لە نەخشەكانی سەر جەستە وا دەبینرێن كە نەخشی وای كردووە، وێنەكان بە كون و كەلەبەرەوە بن، بەڵام لە راستیدا هەموویان لەسەر جەستەی مرۆڤ و كەسەكانیش مرۆڤی ئاسایین، ناتالی بەم دواییە نمایشێكی گەورەی كردووە بەم جۆرە وێنەكێشانە لەسەر جەستەی (100) كەس