جیهانی ئۆتۆمبێل و ماشێن، رۆژ لە دوای رۆژ بەرەو پێشتر دەچێ و بۆ هەمیشە لە داهێنان ناوەستن، بەتایبەت بەرهەمە تازەكان كە جێگەی سەرنجی مرۆڤن و زۆربەشمان لە پێشكەوتنەكانی ئەو ماشێنانە سەرمەست دەبین، جگە لە پێشكەوتنی ئەو لایەنە، چەندین شێوە و دیزاینی جۆراوجۆری ئۆتۆمبێل دەبینین، لەولاشەوە سەیرترین و سەمەرەترین ئۆتۆمبێل دروست دەكرێن، كۆمپانیایەكی چینی، كۆمەڵێك ئۆتۆمبێلی سەیر و سەمەرەی دروست كردووە، كە لە شێوەدا لە ئۆتۆمبێل ناچن، هەموو ئەوانەش بۆ گاڵتەجاڕی دروست كراون، كە وڵاتە پێشكەوتووەكان ئەو ئۆتۆمبێلە پێشكەوتووانە دروست دەكەن، وڵاتی چینیش ئەو ئۆتۆمبێلە هەزەلییانە دروست دەكات.