سەماكردن لەسەر دار و بار

سەماكردن لەسەر دار و بار
سەماكردن، هونەرێكی بە جۆش و خۆشە لەلای زۆربەی نەتەوەكانی جیهان، هەر نەتەوەیەك بە جۆرە سەمایەكی خۆی بەناوبانگە، هەر سەمایەك مانا و گوزارشت لە بیرۆكەیەك دەكات، زۆر جاریش سەیرترین و جوانترین سەمایان داهێناوە. هەروەك دەزانین سەما لە شوێنێكی تایبەت و هۆڵدا دەكرێت، كەچی كۆمەڵەیەك بە ناوی (ئیرۆیسا) كە كۆمەڵە قوتابییەكی سەما و دانسی زانكۆی كۆڵۆمبیا –ن لە وڵاتی كەنەدا، توانییان نمایشێكی سەماكردنی سەر دار و بار ئەنجام بدەن، دوای خۆئامادەكردن بۆ ئەو نمایشە و داوەتكردنی خەڵكێكی زۆر، لە دارستانی ڤانكۆڤەری وڵاتی كەنەدا، سەیرترین نمایشی سەمایان بە سەر لق و پۆكی دار و بارەكانی ئەو دارستانەدا ئەنجام دا، گرووپەكە لە (25) كەس پێكدێن و ناوی نمایشی سەماكەش (هاوەڵانی ژیان) بوو، كە مانای ئەوەیە با دار و بار و سرووشتیش لە جوانی سەما بێبەش نەبن و ببینن سەما كردن هەستێكی جوانە.
Top