كرێكاری كورد زۆر بەهێزن!
July 14, 2015
رەنگا و ڕەنگ
(وەستا ستار بڵباس) كە وەستای خانوو دروستكردنە دەڵێت: «كەسی وامان لەگەڵ بووە كە تەنیا بە پشتی 6 تا 7 بلۆكی هەڵگرتووە، هەر بلۆكێكیش (25) كیلۆ دەبێت، بەبێ ئەوەی كار بكاتە سەر تەندروستیی، لە كاتێكدا خەڵكی بیانی ئەو كارانەیان پێناكرێت»، وتیشی: «بەهۆی كرێكاری بیانییەوە ئێستا كرێكاری خۆمان كەم كار دەكەن».
یەكێك لە وێنەكان كرێكارێكی كوردە كە بە تەنیا (9) بلۆكی لە سەر پشتی داناوە، واتە بە جارێك (225) كیلۆی بەرز كردۆتەوە، ئەگەرچی هەڵگرتنی بلۆك ناخۆش و ئەستەمە، وێڕای ئەوەش رۆژانە لە بەیانییەوە تا ئێوارە كار دەكەن، هەندێ جاریش بە رۆژێك دەبێت زیاتر لە (1000) بلۆك لێبدەن.
