بازنی شووشە و كریستاڵ

بازنی شووشە و كریستاڵ
ئێكسسوارەكان جوانن، بەتایبەت كاتێك لە دەست و مەچەكت دەبن، بە بریق و باقن و سەرنجی هەمووان رادەكێشێت، تۆش ئەگەر دەتەوێ دەست و مەچەكت جوان و رازاوە بن، بازن و مەچەكبەندی جۆراوجۆر لە دەست بكە، هەمیشە ئێكسسوارەكانی دەست جێگەی سەرنجن، چونكە لە نزیكەوە دیارن، لە وەرزی هاوینیشدا ئێكسسوارەكان زیاتر دەردەكەون، چونكە جلوبەرگی ئەو وەرزە تەنك و كورتن، وا بكە بازنەكانی دەستت بە بریقە بن، تا لەگەڵ هەر تیشكێك بریقەكانی ببێتە جێی سەرنجی چاوی كەسانی دەوروبەرت. بازنی شووشە و كریستاڵ هەن، ئەوانەی حەزیان بە ئێكسسواری گرانبەهایە، دەتوانن كریستاڵەكان هەڵبژێرن، ئەوانەشی ئێكسسواری سادەیان دەوێ، دەتوانن بازنی شووشە لە دەست بكەن، هەردووكیان، جوان و سەنجڕاكێشن، كاتێك لە دەستت دەبن، ئینجا دەزانی چەندە جوان و پڕ بایەخن.
Top