چ تەسریحەیەكی پرچ بۆ وەرزی هاوین شیاوە؟

چ تەسریحەیەكی پرچ بۆ وەرزی هاوین شیاوە؟
هاوینان لە هەموو وەرزەكان زیاتر دەبێ بایەخ بە سەر و پرچت بدەیت، چونكە لەم وەرزەدا پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە و كاریگەریی بۆ سەر هەموو بەشێكی جوانی و جوانكاری دەبێت، وێڕای ئەوەش هەر وەرزێك دەبێ بە شێوازێك پرچت چاك بكەیت و دایبهێنی، تا لە گرفتەكانی هەڵوەرین و تێكەڵ بوون بە دوور بێت. پرچت هێمای جوانیتە، كاتێك وەك كانیاو بەسەر شانەكانت دێنە خوارەوە جوانترت دەكەن، ئەو كاتە هەر خۆت شۆخی لە نێو كچان و خانماندا، وەك وەرزەكانی پێشوو، بتوانە لە هاوینیشدا شێوازە تەسریحەیەكی نایاب لە جوانیدا بۆ پرچت هەڵبژێرە و تا هاوین دەڕوات بە چەشنێك پرچت رێكبخە، كە نەبێتە هۆی تێكدانی شێوازی بنچینەیی پرچت. پسپۆڕان دەڵێن: چاكترە لە هاویندا، زۆربەی كات پرچت كراوە بێت، چونكە ئەگەر بەسترابێت، لە رەگ و تەڵەمووەكانیش ئارەقە دەكەن، بۆیە هەوڵبدە زۆربەی كات لە شێوازەكانی كلكە ئەسپ و تەڵ تەڵ و شێوەی كێك دوور بكەویتەوە و پرچت با هەر خاو بێت، ئەگەر توانیت با بۆ كاتی دەوام و كاركردنیش خاو بێت، تا لەو وەرزەدا پرچت پشوویەك بدات و بە شێوازی خاویش بێت، زیاتر سەرنجڕاكێش و جوان دەبێت.
Top