بووك و زاوای رۆبۆت !

بووك و زاوای رۆبۆت !
لەلات سەیر نەبێ ئەگەر رۆژێك كارتێكی داوەتنامەت بۆ هاتبوو، تیایدا نووسرابوو، بەڕێزتان بانگێهشت كراون بۆ ئاهەنگی بووك و زاوای رۆبۆتەكانم! چونكە ئەو دیاردەیەش پەیدا بوو، وێڕای ئەوەی ساڵانێكە هاوسەرگیری لە سەراپای وڵاتانی جیهان كەمی كردووە، كەچی لە وڵاتی ژاپۆن هاوسەرگیریی نێوان رۆبۆتەكانیش پەیدا بوو. كۆمپانیای (مایوا دینكی) تایبەت بە دروستكردنی رۆبۆتەكان، دوای ئەوەی دوو رۆبۆتی كچ و كوڕێكی دروستكرد و ئەو دوو رۆبۆتە هەردەم لەگەڵ یەكتر كاریان دەكرد، لە بڕیارێكی سەیری ئەو كۆمپانییەدا، هەڵسان بە هاوسەرگیریی نێوان ئەو دوو رۆبۆتە، تا بە یەكجاری لەگەڵ یەكتر بن و پێكەوە كار بكەن، ئەو دوو رۆبۆتە ناویان (یۆكێرن و فرۆیس)ـە و لە زەماوەندێكی خۆش و تایبەتدا، كە هاوشێوەی ئاهەنگی هاوسەرگیریی مرۆڤ بوو، بوون بە بووك و زاوا.
Top