زانیومانە كە زۆربەی جل و بەرگ لە پێست و خوری گیانداران و قایش دروست دەكرێن، یان بەشێكی لە بەروبوورمی رووەكن، وەك پەموو، بەڵام وادیارە جلێكی تازە پەیدا بووە، كە هاوشێوەی هەر جلێكی ئاسایی هەموو كەسێك بۆی هەیە لەبەری بكات، بەڵام رەنگە هەندێ كەس قبووڵی ئەوەیان نەبێت كە ئەو جۆرە جلە لەبەر بكەن، ئەو جلە لە بیرۆكەی دیزاینەرێكە بە ناوی (رۆن ئیساكس) كە دوای ئەوەی ویستی سوود لە گەڵا و پەل و پۆپی دار و درەخت ببینێت بۆ دروستكردنی جلێك، دوای چەندین هەوڵدان، لە كۆتاییدا توانی بە ئەنجامی كارەكەی بگات، ئەوەتا چەندین جل و بەرگی پیاوان و ئافرەتانی لە گەڵا و پەلكی دار دروست كردووە، كە بریق و باقی جوانتر و زیاترە لە جلی دیكەش. جێگەی سەیرە كاتێك ئەو جلەت لەبەر بێ، هەست بە قورسایی جلەكە ناكەیت، چونكە كێشی سووكە، لە چاو جلی دروست كراو لە پێست و قوماش.