زۆربەمان فیلمی پیاوی جاڵجاڵۆكە (سپایدەرمان)مان بینیوە، كە ئەو كاراكتەرە لە شێوەی جاڵجاڵۆكە جووڵە دەكات و پەتەكەی دەهاوێژێت، بەڵام وادیارە پیاوی جاڵجاڵۆكەی راستەقینە دەركەوتووە، كە ئەویش گەنجێكی ئۆكڕانییە، بە ناوی (مۆسنتانگ وەنتید)ی (26) ساڵە، ئەو گەنجە وەك جاڵجاڵۆكەی راستەقینە سەر باڵەخانە و شوێنە بەرزەكان دەكەوێ، زۆربەی ئەوانەشی دەیبینن، بە سەرنج و سەرسوڕمانەوە تەماشای دەكەن. تەنانەت چەندین وێنەی ڤیدیۆی بڵاوكردۆتەوە كە بە سەر شوێنی بەرز و ترسناك دەكەوێ و دێتە خوارەوە، وەك خۆی دەڵێت: لە منداڵییەوە حەز و خولیای بۆ شوێنی بەرز هەبووە، هەروەها دەڵێت: سەرەتا لەلایەن دایك و باوكمەوە رێگەیان لێدەگرتم، ئێستا لەلایەن پۆلیسەوە ناهێڵن ئەو كارە بكەم، بەڵام لە داهاتوودا نمایشی تایبەت بە كارەكانم دەكەمەوە و دەبێ هەموو ئامادەبووانیش سەرسام بكەم.