كاتێك (3) ساڵان بوو، خاوەن درێژترین پرچ بوو، ئەو منداڵە كچەی، كە كەس و كاری دەیانگوت دەبێتە شاجوان و خاوەن درێژترین پرچ، كەچی وادیارە ئاواتەكەیان بەدی نەهات و ئێستاش تووشی نەخۆشییەك بووە، كە پرچی هەڵدەوەرێت، ئەو كچە خەڵكی ئوسكوتلەندایە و ناوی (ئیلیا ئەدنا)یە، وێنەكان ماون كاتێك تەمەنی (3) ساڵانە، درێژی پرچی دەگەیشتە نزیك مەترێك، دوای ئەوەی نمایشێك بۆ پرچی دەكات و پارەكەی بۆ منداڵانی تووشبووانی نەخۆشی شێرپەنجە پێشكەش دەكات، دواتر كە خۆی دەبێتە (13) ساڵان خۆشی تووشی شێرپەنجەی پرچ رووتانەوە دەبێت، ئەوەتا هەموو پرچە درێژ و جوانەكەی هەڵوەراوە و ئاواتەكەی نەهاتە دی، بەر لەوەی تووشی ئەو نەخۆشیە بێت، خووی بە راكێشان و قرتاندنی پرچی گرتبوو، تەنانەت نیوەی پرچی بە دەستی خۆی هەڵوەراندووە.