كوببە بە برنج بۆ بەربانگ و پارشێو
July 1, 2015
رەنگا و ڕەنگ
كەرەستەی پێویست:
-دوو كووپ برنج
-كشمیش و بادەم بە پێی خواست و ئارەزوو.
- خوێ و بەهارات.
-نیو كیلۆ قیمە.
-هێلكە.
-پیاز
-یەك كەوچكە چا زەردەچەوە.
-كەرەوز
ئامادە كردن:
1-قیمەكە دەكوڵێندرێت و لە نێو رۆندا سوور دەكرێتەوە لەگەڵ كشمیش و بادەمەكە، ئینجا خوێ و بەهاراتەكەی تێدەكرێت.
2-برنجەكە لەگەڵ 4 كووپ ئاو و كەمێك خوێ و زەردەچەوەكە دەخرێتە سەر ئاگر تا ئاوەكە هەڵدەچنێت، ئنجا دادەگیرێت تا سارد بێتەوە.
3-برنجەكە دەشێلدرێت و پارچەی بچووكی بەقەد گوێزێك لێ دەبدڕێت و قیمەكەش دەخرێتە ناوی و لە هێلكە هەڵدەكێشرێت، پاشان دەخرێتە ناو رۆن تا سوور دەبێتەوە و لەگەڵ سەوزە لە سەر سفرە دادەندرێ و پێشكەش دەكرێت.
