چۆن و كەی پێڵاوی پاژنە بەرز لەپێ دەكەیت؟

چۆن و كەی پێڵاوی پاژنە بەرز لەپێ دەكەیت؟
ئەگەر چی ماوەیەكە خانمان ئەوەندە گرنگی بە پێڵاوی پاژنە بەرز نادەن، بەڵام تا ئێستاش لە بۆنە و یاد و ئاهەنگ و چوونە دەرەوە لەلایەن زۆربەی خانمانەوە لەپێ دەكرێن. جاران بۆ هەموو كات پاژنە بەرزیان لەپێ دەكرد، ئێستا ئەو رێژەیە كەم بۆتەوە، چونكە وێڕای ئەوەی پێڵاوی پاژنە بەرزە جوانە و باڵات بەرز دەكات، كەچی زیانی بۆ تەندروستیت هەیە و شێوەی رۆیشتنیشت تێكدەدات و نەشیاوی دەكات. پسپۆڕانی جوانكاری لە بارەی ئەو بابەتەوە دەڵێن: پێویست ناكات بەردەوام پێڵاوی پاژنە بەرزت لە پێ بێت، لێرەوەش ئەو ئامۆژگارییانە بۆ خانمان دەخەنەڕوو كە حەز بە پێڵاوی پاژنە بەرز دەكەن:
- بەهۆی ئەوەی پێڵاوی پاژنە بەرز پاڵەپەستۆ دەخاتە سەر ماسوولكەكانی پێ، دواتریش كاریگەریی دەخاتە سەر ئەژنۆ و چۆك، بۆیە شێوازی رۆیشتنت تێكدەدات، واچاكە كاتێك پێڵاوی پاژنە بەرزت لەپێ بوو، بە هێواشی و لەسەرخۆ بڕۆیت.
- ئەگەر حەزت كرد پێڵاوی پاژنە بەرزت لە پێی بێت، وا چاكە پێڵاوەكە تەسك نەبێت، چونكە بەرزی و تەسكی فشاری زیاتر دەخەنە پێیەكانت و زیانی تەندروستیشی هەیە.
- پاژنەكەی با زیاتر نەبێت لە (3) سەنتیمەتر، چونكە دەركەوتووە كە تا (3) سەنتیمەتر كاریگەریی ئەوتۆی نییە و شێوازی رۆیشتنی كچان و خانمانیش تێكنادات.
- ئەگەر هەر حەز بە لە پێ كردنی پێڵاوی پاژنە بەرز دەكەیت، وا چاكە دواوەی ژێرەوەی پێڵاوەكان لە تەلی باریك و ناسك بێت، تا زیاتر قاچەكانت ناسك بەرچاو بكەن.
- دوای لە پێ كردنەوەی پێڵاوی پاژنە بەرز، هەوڵبدە ژێرەوە و سەرەوەی قاچت بشێلی، تا دەمارەكانی خوێنی پەنجەكانی پێت چالاك ببنەوە و كاری خۆیان بكەنەوە.
- باش نییە بەر لە پێ كردنی پاژنە بەرز، كرێم و پۆدرە لە قاچت بدەیت، چونكە دواتر لەگەڵ ئارەقەكردن دەبێتە شلەیەك و رەنگە زۆر جار ناو پێت لووس ببێت و بكەویت.
Top