پشتێن و كەمەربەند بۆ جوانی لەش و لارت

پشتێن و كەمەربەند بۆ جوانی لەش و لارت
هەر كەرەستەیەك لە ئێكسسوارەكانی جوانكاری، جێگەی بایەخی خانمان و كچانن، هەندێ لەو كەرەستانە شیاون لەگەڵ جل و بەرگدا بپۆشرێن، هەندێكی دیكەش دەكرێ سادە و ساكار لەبەر بكرێن. كاتێك خانمان مەبەستیانە كەرەستەیەك هەڵبژێرن، سەرەتا بیر لە رەنگەكەی دەكەنەوە، بۆ هەندێ كەل و پەل ئەو بیرۆكەیە گونجاوە، وەك رەنگی جل وبەرگ، بەڵام بۆ ئێكسسوارەكان رەنگە ئەو هەڵبژاردنە دروست نەبێت، چونكە تا بتەوێت ئێكسسوارێك، یان كەرەستەیەكی جوانت لەبەر بێت، پێویست دەكات لە شێواز و رەنگەوە گونجاو بن بۆ جوانیت، پشتێن و كەمەربەند، ئەو ئێكسسوارەیە، لە دوو لایەنەوە سوودی بۆت هەیە، یەكێكیان لەش و لارت توند و تۆڵ و جوان دەكات، بەتایبەت ئەگەر لەگەڵ جلێكی شیاودا لە پشتیان بكەیت، هەروەها لە رووی شێوازیشەوە لە دەرەوەدا لەگەڵ رەنگی جلەكاندا دەگونجێن و شیاو دەبن، پشتێن و كەمەربەند لە قایش و نایلۆن و پێستە، هەیانە ئەستوور و هەیانە باریكە، خانمان بە پێی حەزی خۆیان شێوازەكەی هەڵدەبژێرن، بەڵام دەبێ بزانن كە لەگەڵ چ جۆرە جلێك پشتێنی ئەستوور، یان باریك بەكاربهێنن.
Top