چۆن هاوڕەنگیی ئێكسسوارەكان رێكدەخەیت؟

چۆن هاوڕەنگیی ئێكسسوارەكان رێكدەخەیت؟
هەندێ جار بە هۆی هەڵەی رێكخستن و گونجاندن لە نێوان ئێكسسوار و خشڵ و جل و بەرگ، جۆرێك لە نەشیاوی لە كەرەستە و جلەكانی خانمان دەبیندرێ، ئەوەش لە كاتێكدایە كە لەوانەیە ئێكسسوار و جلی گرانبەها و جوانیش بۆ خۆیان دابین كردبێت، بەڵام لە رێكخستنی شێواز و رەنگی كەرەستەكان هەڵە دەكەن و ناتوانن هاوڕەنگ و هاوشێوەیان بكەن.
گرنگترین شت لە ئێكسسوارەكاندا، چۆنیەتی رێكخستنی رەنگەكانن، كاتێك گوارەیەكت لە گوێچكە دەبێ لە رەنگی شین بێت، ئەگەر ملوانكەكەی ملیشت لە رەنگی پەمەیی بێت، لێرەدا دیمەنی ئێكسسوارەكان نەشیاو دەبێت، چونكە رەنگەكان پێچەوانەن. ئەگەرچی دەتوانی رەنگی ئێكسسوارەكانت هەمەچەشن بن، بەڵام مەرجە رەنگەكانیان نزیكی یەكتر بن، وەك رەنگی سوور و سووری جەرگی، پسپۆڕان دەڵێن: وا چاكە ئێكسسوارەكەت لە زیاتر لە رەنگێك بێت، واتە دوو رەنگ و سێ رەنگ بن، تا ئەگەر لەگەڵ ئێكسسوارێكی دیكەشدا لەبەریان بكەیت، رەنگەكان ئاوێتەی یەكتر بن و خۆیان بگونجێنن، بۆیە تۆی خانمیش لە چۆنێتی رێكخستنی ئێكسسوارەكانت باشترە هاوڕەنگ بوونیان لەبەر چاو بگریت. ئەگەر ئەو كارەشت بۆ نەڕەخسا، دەتوانی ئێكسسواری رەنگاوڕەنگ هەڵبژێریت.
Top